ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەسەدە: هەرگیز لەژێر هەڕەشەكانی دیمەشق چەك دانانێین

شەیری بکە لە:
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەسەدە: هەرگیز لەژێر هەڕەشەكانی دیمەشق چەك دانانێین

ئاڤا نیوز


ئەندامێكی دەستەی دانوستانکاری هەسەدە ڕایدەگەیێنێت، هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لای حکومەتی سووریا بۆ ڕاگرتنی شەڕ نییە، ئەگەر پێشێلکاری و هێرشەکان بەردەوام بن هەسەدە چەک دانانێت.

لێدوانی فەرمی: فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی دانوستاندنکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ کەناڵی "ئەلجەزیرە" جەختی کردەوە:

٠ ئەرکی ئەوانە بەرگری لە خۆیان بکەن لە بەرامبەر ئەو پەلامارانەی دەکرێنە سەریان، چونکە هێزەکانی حکومەت لایەنی سەرەکین لە بەزاندنی ڕێککەوتنەکان نەک هەسەدە.

٠ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەبوو لە ماوەی یەک مانگدا هەسەدە لە ڕەققە و دێرزوور بکشێتەوە، بەڵام هێرشەکان دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە.


٠ سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە کە باس لە هەبوونی چەکدارانی پەکەکە لەناو هەسەدە دەکەن.

٠ حکومەتی دیمەشق چەکدارانی پێشووی داعشی لەناو هێزەکانیدا جێگیر کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆبوونەوە، تاوەکو ئێستا دیار نییە لەسەر هیچ شتێک ڕێککەوتوون یان نا.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، هێرشی فراوان و شەڕی قورس گەیشتووەتە حەسەکە و سنووری کۆبانێ. هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان هێز دەنێرێتە حەسەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی گرووپە چەکدارەکان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ