مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە و تا ئێستا ئەنجامەکەی ڕانەگەیێنراوە

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە و تا ئێستا ئەنجامەکەی ڕانەگەیێنراوە

وێنەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی سووریا لە دیمەشق، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوت. هاوکات لە پارێزگای حەسەکە شەڕێکی قورسە لەنێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا.

زانیاریی بەدەستهاتوو:  کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆتایی هات، مەزڵووم عەبدی بەڕێکەوتووە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. 

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەسەر هیچ شتێک ڕێککەوتوون یان نا. بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ناوەڕۆک و ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی دانوستاندنکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لای حکومەتی سووریا نییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، ئەگەر پێشێلکاری و هێرشەکان بەردەوام بن هەسەدە چەک دانانێت.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێرشی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا گەیشتووەتە ناوچە کوردییەکان، ئێستا لە پارێزگای حەسەکە شەڕێکی قورسە، هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوا هێزی پاڵپشتی بەرەوە حەسەکە دەنێرێت.

باکگراوند: ئێوارەی دوێنێ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕێککەوتننامەیەکی 14 خاڵی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام سوپای عەرەبی سووریا و گرووپە چەکدارەکان لە هێرشکردن بەردەوام بوون و ئەمڕۆ سەدان گوند و شارۆچکەی دیکەیان کۆنترۆڵ کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ