وتەبێژی هەسەدە: ژیانێکی بەکەرامەت یان شەهیدبوونێکی سەربەرزانە

شەیری بکە لە:
وتەبێژی هەسەدە: ژیانێکی بەکەرامەت یان شەهیدبوونێکی سەربەرزانە

ەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایدەگەیێنێت، تەواوی خەبات و تێکۆشانی ئەوان تەنیا لەپێناو پاراستنی گەلەکەیاندایە و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەموو قوربانییەکن.

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنامەیەکی 14 خاڵی لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، کە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەست بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر و کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی، تا ئێستا هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕانەگیراوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی دڵخۆشکەری نەبووە.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاند، بۆ ئەوان تەنیا دوو بژاردە هەیە؛ یان ژیانێکی پڕ لە شکۆ و کەرامەت بۆ هاووڵاتیان، یان شەهیدبوونێکی سەربەرزانە لە مەیدانی بەرگریدا.

لەلایەکی دیکەوە: فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی دانوستاندنکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: هیچ ئیرادەیەکی سیاسی لای حکومەتی سووریا بۆ ڕاگرتنی شەڕ نییە، ئەگەر پێشێلکاری و هێرشەکان بەردەوام بن هەسەدە چەک دانانێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەیامە لەدوای کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دێت کە تا ئێستا ناوەڕۆک و ئەنجامەکەی بەفەرمی ئاشکرا نەکراوە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، هێرشی فراوان و شەڕی قورس گەیشتووەتە حەسەکە و سنووری کۆبانێ. هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان هێز دەنێرێتە حەسەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی گرووپە چەکدارەکان.


هەسەدە دووپاتی دەکاتەوە پاشەکشە لە مافە ڕەواکانی گەلەکەیان ناکەن و ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبنەوە کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و زەوتکردنی ئیرادەی نەتەوەیی بێت، ئەمەش وەک پەیامێکی ڕژدبوون لەسەر بەرگری لە بەرامبەر پەرەسەندنە سەربازییەکان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ