زیاتر لە 300 کەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیرکراون
- کوردستان
- 2024-04-20

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر- وێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 300 کەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیرکراون.
بۆچی گرنگە: بەپێی ئامارەکان، پرسی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
لێدوانی فەرمی: "ساڵی 2023، سێ هەزار 552 کەس لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیرکراون و دەستیش گیراوە بەسەر زیاتر لە 870 کیلۆ گرام ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەر". ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: "لەمساڵدا لە هەرسێ پارێزگاکە، 315 کەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیرکراون".
ئەمەش بزانە: لە کۆنفرانسی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان) کە لە ساڵی 2023 لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، سەرۆکوەزیران بارزانی، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان بە "زەنگی مەترسیدار بۆ کۆمەڵگەکەمان" دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






