سوودانی: ڕێگە نادەین هیچ هێزێک خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکار بهێنێت
- عێراق
- 2024-04-22

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە: نوسینگەكەی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا باسیان لە هەماهەنگییە ئەمنییە دووقۆڵییەکان کردووە. دەشڵێت "ڕێگە نادەین هیچ هێزێک خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-4-2024 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین دۆسیەی گرنگ لە نێوان هەردوو سەرۆک تاوتوێ کران و چەندین یادداشت و ڕێککەوتنیش واژۆ کران.
لێدوانی فەرمی: سوودانی ڕایگەیاند: باسمان لە هەماهەنگیی ئەمنی کرد، بۆ ئەوەی بتوانین بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییانە ببینەوە کە گرووپە چەکدارەکان دروستیان کردوون و "هۆکارن بۆ تیرۆر و ئاسایشی هەردوو وڵات پێشێل دەکەن".
زانیاریی زیاتر: "ناوچە سنوورییەکانی نێوانمان کێشەی ئەمنییان هەیە و پێویستیان بە سەقامگیریی زیاترە. ئاسایشی عێراق و تورکیا پێکەوە گرێ دراوە لە یەکتر جیا نابێتەوە، ڕێگەش نادەین هیچ هێزێک خاکی عێراق بەکار بهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ"، ئەمە سوودانی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






