
ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکان لەنێوان هەر چوار وڵات. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
"هاوکاریکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان"، یەکێک بوو لەو ڕێککەوتنە گرنگانەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی ـ سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا و هەردوو وڵاتی قەتەر و ئیمارات کە دوێنێ دووشەممە لە بەغدا واژۆیان لەسەر پەرەپێدانی کرد.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هاوکار دەبێت لە گەشەی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنان و یەکخستنی ئابووری دەکات و هۆکارێکیشە بۆ بەستنەوەی ئابووری ناوچەکە بە کیشوەری ئەوروپا.
لێدوانی فەرمیی:باسم عەوادی ـ گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی "هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری لە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دەبێت و پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانی ئابووری، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە. ڕێگەکە لە بەندەری فاوی باشووری عێراق دەست پێ دەکات و بە شارەکانی دیوانییە، نەجەف، کەربەلا، بەغدا و موسڵدا تێدەپەڕێت، پاشان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای شڕناخەوە دەچێتە نێو خاکی تورکیا و لە بەندەری مێرسینی سەر دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ئەوروپا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت