
وێنەی سالم عیساوی و محەمەد حەلبووسی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردنی کەسێک بۆ جێگەکەی حەلبووسی نزیکە، پەرلەمانتارێکی فەتح دەڵێت "زۆرینەی فراکسیۆنەکان پاڵپشتیی سالم عیساوی دەکەن تاوەکو شوێنی سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان بگرێتەوە".
وێنە گەورەكە: بەهۆی سکاڵای پەرلەمانتارێک، پێنج مانگە دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان داوە، سەرەڕای بەڕێوەچوونی دوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تا ئێستا هیچ کەسێک لە ناو سووننەکان دیارینەکراوە بۆ ئەوەی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دابنیشێت.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسییەکان لە ئارادایە، بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.
بۆچی گرنگە: پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن پشکی سوننەیە؛ ئێستا نزیکەی سێ مانگ بەسەر کۆتا دانیشتن تێپەڕیوە، هێشتا سوننەکان لەسەر یەکلایکردنەوەی بەربژێرێک بۆ شوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی ڕێکنەکەوتوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





