
دیمەنێكی پەرلەمانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی نزیک لە حەلبووسی چەند بژاردەیەک ئاشکرادەکات، کە یەکێکیان کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی و شیعەکانیش بە هەوڵی پەرتەوازەکردنی نێو ماڵی سووننە تۆمەتبار دەکات.
وێنە گەورەکە: شەش مانگە محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخراوەتەوە، لایەنە سووننەکان ڕێکنەکەوتوون لەسەر دیاری کردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی نزیک لە حەلبووسی رایگەیاندووە: یا کارەکانمان لەپەرلەمان هەڵدەپەسێرین، یا لە حکومەت دەکشێینەوە، یا لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکشێینەوە، یا بەتەواوی لە پرۆسەی سیاسی هاوشێوەی موقتەدا سەدر دەکشێینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چیرۆکەکە تەنیا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نییە، لایەنە شیعییەکان دەیانەوێت نێوماڵی سوننە دابەش بکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن، چوونی لایەنە سوونییەکان بۆ لای ئەردۆغان لەبەغدا بۆ ئەوەبوو ئەو پەیامە بە لایەنە شیعییەکان بگەیێنن کە یەکگرتوون.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە: سالم عیساوی بەربژێری حیزبی سیادە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر زۆرترین چانسی هەیە ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.
ئەمەش بزانە: سەردانی محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بۆ ماڵی سالم عیساوی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ قبوڵکردنی تاران بەوەی عیساوی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان. ئەمەش بەگوتەی سەرچاوەکەی نزیک چوارچێوەی هەماهەنگی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





