
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دواخستنی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ کۆشکی سپی ئەمریکا، پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە هەردوولا قسەی جیاواز لەسەر بابەتەکە دەکەن و میدیایەکی تورکیاش دەڵێت ئیسرائیل ڕێگری لە سەردانەکە دەکات.
چی ڕوویدا: بڕیار وابوو سەرۆککۆماری تورکیا لە مانگی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا بکات و بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بۆچی گرنگە: ئەم سەردانە بە خاڵی نزیکبوونەوەی تورکیا و ئەمریکا دادەنرێت و بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی تورکیا گرنگە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: لە کاتێکدا تورکیا هەوڵی نزیکبوونەوە لە ئەمریکا دەادت، هەواڵی دواخستی سەردانەکە بۆ خەڵکی تورکیا تا ڕاددەیەک شۆکهێنەر بوو و باس لە تێکچوونی پەیوەندییەکانییان دەکرێت. میدیایەکی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، گرووپێکی نزیک لە ئیسرائیل هەوڵ دەدەن ڕێگری لە سەردانەکە بکەن.
درێژەی راپۆرتەکە...
کێ سەردانەکەی دواخست ئەمریکا یان تورکیا؟
هەواڵی دوخستنی سەردانەکە لە ئاژانسی بلوومبێرگ و رۆیتەرزەوە بڵاوکرایەوە، میدیا تورکییەکان لە زاری بەرپرسێکی تورکییەوە ڕایانگەیاند، بڕإیاری دواخستنەکە لەسەر داوای تورکیا بووە.
ئەمریکا چی گوت؟
جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتی: هیچ بەرنامەیەک بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان نییە، قسەم لەسەر ئەو ئەو بابەتە نییە.
تورکیا چی دەڵێت؟
ئۆنجو کەچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت: سەردانەکە بەهۆی نەگونجانی خشتەکان بۆ وادەیەک دواخراوە کە بۆ هەردوو لایەن گونجاو بێت.
پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی باڵا بەردەوام دەبن
ئۆنجو کەچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردوەوە، گفتوگۆکان لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن بەردەوام دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جولی ئێدە، کونسوڵی ئەمریکا لە ئیستەنبوڵ گوتی: بۆ ئێمە شانازییە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا فراوانتر بکەین و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان گەورەتر بکەین.
پەیوەندی تورکیا و ئیسرائیل؟
لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و ئیسرائیل تا دێت خراپتر دەبێت.
ئەردۆغان لە دواین لێدوانیدا، نەتەنیاهۆی بە "قەسابی غەززە" لە مێژوودا ناوبرد، لە کاتێکدا ئەمریکا پشتیوانی سەرەکی ئیسرائیلە و تورکیا دژ بە ئیسرائیل کاردەکات، ئەمە هاوکێشەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەگۆرێت.
ئیسرائیل ڕێگە بە نزیکبوونەوەی تورکیا و ئەمریکا نادات
ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە ڕایگەیاندووە، گرووپێک کە پەیوەندییان بە لۆبی ئیسرائیلەوە هەیە لە ئەمریکا هەوڵ دەدەن ڕێگری لەم سەردانە بکەن، دوای سەردانەکەی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە هەفتەی ڕابردوو بۆ تورکیا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەمزووانە دەچینە ناو قۆناغی دووەمی ئاگربەست
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
یەكەی ژمارە سێی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
2 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






