دیوانی وەقفی ئایینە جیاوازەکان ڕەتی دەکاتەوە سالم نەجمان میری ئێزدییەکان بێت
- عێراق
- 2024-04-27

سالم نەجمان
ئاڤا نیوز
ناوەڕاستی ئەم مانگە لە شاری بەغدا و لە مەراسیمێکدا سالم نەجمان وەک میری ئێزیدییەکان ناسێنرا، دیوانی وەقفی ئایینە جیاوازەکانیش دەڵێت، بە شێوەیەکی فەرمی میرحازم تەحسین بەگ، میری ئێزیدییەکانە.
وێنە گەورەکە: هاوشێوەی کاردیناڵ لویس ساکۆ، چەند لایەنێکی دیاریکراو دەیانەوێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدییەکان، مامەڵە لەگەڵ سالم نەجمان بکەن.
لێدوانی فەرمی: سالم نەجمان وا نیشان دەدات کە بە گوێرەی مەرسوومی سەرۆکایەتیی کۆمار "بووەتە میری ئێزیدییەکان" و دەڵێت: من میری ئێزیدیانم.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: داسن قەوال، بریکاری سەرۆکی دیوانی ئەوقاف بۆ ئایینە جیاوازەکان لە عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بە هیچ جۆرێک ئێمە وەکو میری ئێزیدییەکان مامەڵە لەگەڵ سالم نەجمان ناکەین، چونکە بە نووسراوی فەرمی ئاگادار کراوینەتەوە مەرسوومی کۆماری بۆ کەسایەتی ئایینی ناکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوون بە میری ئێزدییەکان پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی هەیە کە پاڵپشتی لە سالم نەجمان ناکات، بەڵکوو لایەنێکی سیاسی مەراسیمی ناساندنی وەک میری ئێزیدییەکانی بۆ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






