
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لەم هەفتەیە بەغدا پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە سەر هەژماری بانکی.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لیستی مانگی چواری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە و وردبینی بۆ لیستەکان تەواو بووە، لەم هەفتەیەدا دەست بە ناردنی پارەکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: "وەزارەتی دارایی عێراق بە دوو بەش پارەکە دەخاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و لەم هەفتەیەدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت." د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆ بوونەوە، پرسی دارایی و ڕوونکردنەوە لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت