
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت، چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتگیری خۆی بۆ بەربژێری ئەو پۆستە پیشانداوە.
لێدوانی فەرمی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی جارێکی دیکە دەرگای خۆ بەربژێرکردن بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکرێتەوە، هاوکات بچنە گەڕی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن پێش کۆتاییهاتنی خولی یاسادانان. سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئەمەی بە میدیای عێراق ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە دا ڕەزامەندی درا لەسەر ئەوەی هەفتەی داهاتوو دانیشتن بکرێت دەنگ بە "سالم عیساوی" بدەن بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن.
ئەمەش بزانە: لایەنە سوننەکان سێ بەربژێریان هەبوو، "شەعلان کرەیم، لە پارتی تەقەدووم و سالم عیساوی، لە هاوپەیمانیی سەروەری و مەحموود مەشهەدانی، لە هاوپەیمانیی عەزم".
باکگراوند: ڕۆژی 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بەڕێوەچوو. دوای دوو دانیشتن لەو ڕۆژەدا و بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن هیچ یەکێک لەو سێ بەربژێرە دەنگی پێویستیان نەهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






