
محەممەد حەلبووسی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پارتی تەقەدووم، بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی هەڕەشەی کشانەوەی تەواوەتی لە پەرلەمان و حکومەت دەکات ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بدرێتە پارتێکی دیکە.
لێدوانی فەرمی: ئەنوەر عەتوانی، سەرکردە لە پارتی تەقەدووم ڕایگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمان پشکی پێکهاتەی سوننەیە و پارتی تەقەدووم زۆرینەی سوننە (43 کورسی) پێکدێنێت بۆیە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان لە پارتی تەقەدووم بێت.
وێنە گەورەكە: نزیکەی شەش مانگە محەممەد حەلبووسی بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، بەهۆی سکاڵایەکی پەرلەمانتارێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دوورخراوەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبووسی بەڕێوەدەچێت، زۆرینەی لایەنەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە "سالم عیساوی" دەکەن.
گۆشەیەكی دیكە: هەرچەندە نزیکەی سێ مانگ بەسەر کۆتا دانیشتن تێپەڕیوە، هێشتا سوننەکان لەسەر یەکلایکردنەوەی بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕێکنەکەوتوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





