
ئاڵای کوێت و عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێت، کوێت چەندین پێشێلکاری لەسەر خاک و ئاوی عێراق کردووە، بۆیە داوا دەکەن کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە بەسرە دەربکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلا حەیدەری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێشێلکاری و سەرپێچییەکانی کوێت لەسەر خاک و ئاوی عێراق دووبارە دەبنەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەو وڵاتە نایەوێت پەیوەندییەکی دراوسێیەتیی باشی لەگەڵ عێراق هەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: لەماوەی ڕابردوودا کوێت بیرێکی نەوتی بەدووری چەند مەترێک لە شاری ئوم قەسرە هەڵکەندووە، پەرلەمانتارەکە ئەمە بە هەنگاوێكی بێزارکەر بۆ عێراقییەکان و خەڵکی بەسرە دادەنێت.
زانیاریی زیاتر: حەیدەری داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە پێکبهێنرێت و کونسوڵی کوێت لە پارێزگای بەسرە دەربکرێت، تاوەکو کێشەکان چارەسەر دەکرێن و ئەو وڵاتە ڕێز لە سەروەریی عێراق و گەلەکەی دەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






