بەرپرسێكی ئەمریكا دوو گرووپی عێراقی بە هێرشكردنە سەر هێزەكانیان لە ئوردن تۆمەتبار دەكات
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بەرپرسێكی ئەمریكا بۆ ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكردووە، هێرشی سەر بنكەكەیان لە ئوردن لەلایەن هەردوو میلیشیای حزبولڵای عێراق و نوجەبا ئەنجامدراون.
چیرۆكی سەرەكی: فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند " سێ سەربازی ئەمریكا لە بنكەیەكی سەربازیی لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن كوژراون دوای ئەوەی درۆنێك بنكەكەیانی كردووەتەوە ئامانج كە نزیكە لە سنووری سووریاوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێكی ئەمریكا پشتڕاستیكردووەتەوە ئەو هێرشەی كراوەتە سەر بنكەی "تی 22" لەسەر سنووری سووریایە لەلایەنی ئوردنەوە.
چەند بەرپرسێكی ئەمریكا بە تۆڕی "سی ئێن ئێن" یان گوتووە "ئەو سەربازانە بە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كراونەتە ئامانج و جاری یەكەمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەربازانی ئەمریكا لە بنكەیەكی خۆیان دەكرێنە ئامانج بەوشێوەیە لەوكاتەوەی شەڕی غەززە دەستیپێكردووە.
بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكی ئەوەی ئاشكراكردووە "ئەو درۆنەی بنكەكەی كردووەتە ئامانج لە سووریاوە هاتووە و لەنزیك شوێنی مانەوەی سەربازەكانی داوە".
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەسەر كوژرانی سێ سەربازەكەی ئەمریكا ڕایگەیاند " هێرشكردنە سەر بنكەكەمان لە ئوردن لەلایەن گروپەكانی نزیك لە ئێران بووە لە سووریا و عێراق".
بایدن گوتیشی "ئەوەی ڕوویداوە پێشهاتێكی مەترسیدارە و بەڵێن دەدەین ئەوانەی بەرپرسن لەو هێرشە هێرش دەكەینە سەریان و هیچ گومانتان نەبێت لەسەرجەم ئەوانە دەپرسینەوە و بۆ ئەوەش ئێمە ڕێگەی خۆمان هەڵدەبژێرین".
لەلایەكی دیكەوە: بەرپرسێكی ئەمریكا بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی گوتووە " میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق و نوجەبا بەرپرسن لە هێرشكردنە سەر بنكەی "تی 22".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بنكە سەربازیەی بە ئامانج گیراوە نۆ كیلۆمەتر لە سنووری عێراق و كیلۆمەترێك لە سنووری سوریاوە دوورە
مایك جۆنسۆن سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكاش گوتوویەتی "پێویستە لەسەرمان پەیامێك بدەینە جیهان بەهیچ شێوەیەك لە هێرشكردنە سەر هێزەكانمان نابوورین".
باكگراوند: لەوكاتەوەی لە حەوتی ئۆكتۆبەری ڕابردوو شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێكردووە، بەدیاریكراوی لە 17 ی ئۆكتۆبەرەوە 158 جار هێرشكراوەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پاکستان: هیندستان بەنیازە هێرشی سەربازی بکاتە سەر وڵاتەکەمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان