
ئامێری ڕاکێشانی پارە - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ڕێککەوتووە، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشداربێت.
بۆچی گرنگە: دوای بەشداریکردنی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە پرۆژەی هەژماری من، کۆتایی بەو بەربەستانە دێت کە لەبەردەم خودی پڕۆژەکە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە هەبوو.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پشتیوانی لە بەشداریکردنی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی 'هەژماری من' کرد.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو داوایەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هەبوو بۆ ئەوەی بانکێکی حکومی عێراقی دەست بە تەوتین بکات لە هەرێمی کوردستان، ئێستا ئەو بەربەستەش نەماوە".
زانیاریی زیاتر: پێشەوا هەورامانی دەڵێت: ئێستا بانکی (TBI) هاتووەتە ناو پرۆسەی 'هەژماری من' تاوەکو کاتژمێر چواری ئەمڕۆ 16 کەس داوای فۆرمی (TBI) یان کردووە لە ڕێگەی هەژماری منەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






