باڵیۆزی بەریتانیا: هێرشەکەی سەڵاحەددین ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێشتا داعش لە عێراق مەترسییە
- عێراق
- 2024-05-14

ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق. وێنە: The National
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەڵێت، هێرشەکە پێشکەوتنی عێراق ڕاناگرێت، بەڵام ئاماژەیە کە مەترسیی داعش هێشتا هەیە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، داعش هێرشی کردە سەر فەوجی دووی لیوای پیادە لە نێوان هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین، بەو هۆیەوە پێنج سەرباز کوژران کە یەکێکیان فەرماندەی فەوجەکە بوو، لە هێرشەکەدا پێنجی سەربازی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ڕۆژ بە ڕۆژ بناغەی سەقامگیری لە عێراق بەهێزتر دەبێت، هێرشەکەی داعشیش لە سەڵاحەدین پێشکەوتنەکە ڕاناگرێت، بەڵام وەک بیرخستنەوە مەترسییەکە هێشتا بوونی هەیە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: چاودێران قسەکەی باڵیۆزی بەریتانیا وەک هەوڵێک بۆ چاوپۆشیکردن لە هەوڵەکانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق لێکدەدەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






