لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون
- عێراق
- 2024-05-14

پاشماوەی ئاگرەکەی حەمدانییە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون و ئەم ئامارەش بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو کەم بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: ئەمساڵ ڕێژەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەراورد بە هەمان ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 36% کەمبووەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: هەرچەندە ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ڕێژەکە کەمیکردووە کە چوار هەزار و 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە پارێزگای هەولێر لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 328 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






