یەكەم كەشتی هاوكاریی ئەمریكا لە بەندەری نوێیەکەی غەززە لەنگەری گرت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-16

کەشتییەکی ئەمریکی. وێنە: CNN
ئاڤا نیوز
یەکەم كەشتی هاوكاریی ئەمریكا گەیشتە بەندەرە نوێیەكەی غەززە، بەڵام هیچ سەربازێكی ئەمریكا نەچوونەتە سەر خاكەکەی و تەنیا هاوکارییەکان دەگەیێنن.
وێنە گەورەكە: بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ دانیشتووانی غەززە، ئەمریكا بەندەرێكی كاتی لە كەرتی غەززە دروستكرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكەم كەشتی گەیاندنی هاوكاریی ئەمریكا گەیشتە كەنارەكە و لەنگەری گرت، چاوەڕوان دەكرێت هاوكاریی بگەیێنێتە خەڵکی غەززە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند: "یەكەم كەشتی هاوكاریی ئەمریكا لە بەندەری غەززە لەنگەری گرتووە و سەرجەم سەربازەکان لەنێو كەشتییەكەدا ماونەتەوە، تەنیا هاوكارییەکان دەدەنە خەڵکەکەی".
بۆچی گرنگە؟ نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوە مرۆییەكان چەندین جار نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل ڕێگرە لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ناو كەرتی غەززە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
53 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت






