
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
تۆمارێکی دەنگیی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری بەغدا بڵاو دەبێتەوە و هەندێک سەرچاوە لەمبارەیەوە دەڵێن، لایەنێکی ناو حیزبی دەعوە بەمەبەست تۆمارە دەنگییەکەیان بۆ ڕای گشتیی ناوخۆ بڵاوکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدولموتەڵیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا سەر بە حیزبی دەعوەیە، یەکێک بوو لە کاندیدە پەسەندکراوەکانی مالیکی، زیاتر لە 15 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا واژۆیان کۆکردەوە بۆ لادانی عەلەوی لە پۆستی پارێزگاری بەغدا بەپاساوی ئەوەی گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشین بوون، بەڵام نووری مالیکی لە تۆمارێکی دەنگی باس لە گۆڕینی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە گرووپەکانی واتساپ تۆمارێکی دەنگیی نووری مالیکی بڵاو کرایەوە، پەیامێک ئاراستەی ئەندامانی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەکات، دەڵێت: زانیاری ئەوەم پێگەیشتووە، ئێوە لەگەڵ چەند برایەکی دیکە لە کۆبوونەوەیەکدان باسی گۆڕینی پارێزگاری بەغدا دەکەن، ئەوە بڕیاری ئێمە و تەنانەت چوارچێوەی هەماهەنگیش نییە، بۆیە داواتان لێدەکەم کۆبوونەوەکە بەجێ بهێڵن.
زانیاریی زیاتر: لەناو حیزبی دەعوە دابەشبوون هەیە لەسەر چەند دۆسیەیەکی سیاسی، لەوانە پارێزگاری بەغدا، هەڵوێستی حیزبەکە لە کێشەی سەرۆکی پەرلەمان، ئەمانە مالیکییان ناچار کرد زوو جووڵە بکات بۆ ڕاگرتنی ئەو هەوڵانە لەترسی ئەوەی کێشەکان زیاتر قووڵ نەبنەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: حیزبی دەعوە ڕاستی و دروستی ئەو تۆمارە دەنگییە نە ڕەتدەکاتەوە، نە پشتڕاستیش، لەگەڵ ئەوەی هەندێک چاودێر ئاماژە بەو ئەگەرە دەکەن کە ڕەنگە لایەنێک بە زیرەکی دەستکرد ئەو تۆمارەیان بەناوی مالیکییەوە دروست کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





