
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حیزبوڵای لوبنانی ڕایدەگەیێنێت، هێرشی ئاسمانیان لەڕێگەی درۆنەوە کردووەتە سەر بارەگایەکی نوێی کەتیبەی 411ـی تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی جەعتوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە هێرشەکەدا چادرەکانی نیشتەجێبوون و شوێنی حەوانەوەی ئەفسەر و سەربازەکانی کەتیبەکە کراونەتە ئامانج، لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندام و ئەفسەرەکانی کەتیبەکە کوژران و برینداربوونە.
زانیاریی زیاتر: حیزبوڵا دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکە وەک پاڵپشتییەک دێت بۆ گەلی فەڵەستین لە غەززە، هاوکات وەڵامێکە بۆ ئەو کوشتارەی کە دوژمن لە دەوروبەری شاری قەنا کردوویەتی".
ئەمەش بزانە: لە كاردانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی بێكا لە لوبنان و كوشتنی چەند ئەندامێكی حیزبوڵای لوبنانی، دوێنێ پێنج شەممە حیزبوڵای لوبنان 60 مووشەكی جۆری كاتیۆشای ئاڕاستەی بەرزاییەكانی جۆلان كرد.
باکگراوند: لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، حیزبوڵا و ئسیرائیل بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک یەکدی بۆردوومان دەکەن؛ بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەم گرژییانە زیاتر بوون.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
55 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت






