وێنەی ژنەکان
ئاڤا نیوز
دادگەی پارێزگای شاری ئیسفەهانی ئێران، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بۆ ئایینەکەیان، سزای 75 ساڵ زیندانی بۆ 15 ژنی بەهایی دەرکرد.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتیی بەهایی لە ئێران دەژین و ڕێگەی پڕوپاگەندەی ئایینییان پێ نادرێت، چونکە بە پێی دەستووری ئێران تەنیا ئایینە ئاسمانییەکان و زەردەشتیەت ڕێگە پێدراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی هێرانا بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە: ئەو 15 ژنە بە تۆمەتی "بەشداری لە چالاکییەکان و بانگەشە بۆ ئایینی بەهائی و سەرپێچی لە ئایینی ئیسلام" سزا دراون.
زانیاریی زیاتر: ئەو 15 ژنە لە ئەسفەهان دەژین، جگە لە سزا زیندانی، 750 ملیۆن تمەنیشیان وەک سزای پێبژاردن و دەرنەچوون لە ئێران و بەشدارنەبوون لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان بەسەردا دراوە.
باکگراوند: ئایین یا مەزهەبی بەهایی، یەکتاپەرەستییە و شوێنکەوتووانی لەو بڕوایەدان بەهائوڵا (1817 ـ 1892)، نوێترین و کۆتا هەناردەکراوی یەزدانە لە زنجیرەی پێغەمبەرە نێردراوەکان کە بۆ یەکگرتن و ئاشتیی مرۆڤایەتی نێردراوە و سووڕی ئایینیش بە کۆتایینەهاتوو هەژمار دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
54 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت






