
هەیبەت حەلبووسی لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە برینداربووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکیی نێوان دوو لایەنی سوننە، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێو پەرلەمانی عێراق ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک پەرلەمانتار برینداربوون.
وێنە گەورەکە: دوای شەش مانگ هێشتا پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان یەکلایی نەکراوەتەوە و تا ئێستا شەش هەوڵ بۆ یەکلاکردنەوەی شکستی هێناوە، ئەمشەویش بەهۆی گرژی جارێکی دیکە پڕۆسەکە شکستی هێنا و دانیشتنی پەرلەمان دواخرا.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "پەڕلەمانتارانی تەقەدووم داوایان کرد دووبارە دەرگای خۆبەربژێرکردن بکرێتەوە و لایەنەکانی دیکەی سوننەش دژ بەو داوایە وەستانەوە و بەو هۆیەوە ئاڵۆزی دروست بووە."
زانیاریی زیاتر: سەرەتا دەمەقاڵێ دروست بووە و دواتریش بووە شەڕبۆکس و بەو هۆیەوە ژمارەیەک پەرلەمانتار بریندارببوون، کە یەکێک لەوانە هەیبەت حەلبووسی لە حیزبی تەقەدوومە و سەری شکاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان، هێزە ئەمنییەکانی پاسەوانی پەڕلەمان هاتنە نێو هۆڵەکە و دانیشتنەکە دواخرا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






