پەیامی هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران
- عێراق
- 2024-05-20

سوودانی-میدیای عێراق
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی گیان لەدەستدانی سەرۆکۆمار و وەزیری دەرەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی و حکومەت و گەلی ئێران دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" ونبوو و دوای 18 کاتژمێر لە گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێكشکاوی دۆزرایەوە و سەرۆککۆمار و یاوەرەکانیشی گیانیان لەدەست دا.
پەیامی هاوخەمی: بەم بۆنەیەوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان بە ئێمە گەیشت، لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەکەیان لە باکووری ئێران".
زانیاریی زیاتر: سوودانی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و حکومەت و گەلی ئێران دەکات، دەڵێت: "هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ گەلی ئێران و بەرپرسانی نیشان دەدەین بەهۆی ئەو کارەساتە بە ئازارە".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






