
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی عێراق ڕایدەگەیێنێت، سزای سێ ساڵ زیندانی لە دژی سەرۆکی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف دەرکراوە، بەهۆی سەرپێچیکردن لە کارەکانی.
بۆچی گرنگە: لە دوای ساڵی 2003ـەوە، گەندەڵی لە عێراق بووەتە دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: "دادگای تاوانەکانی نەجەف کە تایبەتمەندیی لە دادبینی دۆسیەکانی دەستپاکی هەیە، بڕیاری زیندانیکردنی بەبێ ئامادەبوون بۆ ماوەی سێ ساڵ لە دژی فائد کازم نوون شەممەری، سەرۆکی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف دەرکرد".
زانیاریی زیاتر: ئەو بڕیارە دوای ئەوە درا کە تۆمەتبار گرێبەستی لەگەڵ یەکێک لە کارگەکان کردووە سەرەڕای ئەوەی کارگەکە ڕەزامەندی لە وەزارەتەکانی پیشەسازی، کانزاکان و تەندروستی نەبووە.
ئەمەش بزانە: پەیوەست بە دۆسیەکانی گەندەڵی تەنیا لە مانگەکانی سێ و چواری ئەمساڵ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ 52 بەرپرسی پلە باڵا دەرکراوە، کە لەنێویاندا چەندین وەزیر و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی هەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






