شارەزایەکی سەربازی: لە هەرێمی کوردستان ئەمنییەتی ڕێگەی گەشەپێدان 100% دەپارێزرێت
- بزنس
- 24 ئایار

نەخشەی نوێی ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی سەربازی پێیوایە، تێپەڕینی ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئەمنییەوە گەرەنتیکراو دەبێت، بەڵام بۆ ئەو ڕێگەیەی کە عێراق دیاری کردبوو، ئەو گەرەنتییەی نییە.
وێنە گەورەکە: لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیران بارزانی، هەرێمی کوردستان بووە بەشێک لە ڕێگەی گەشەپێدان و دوێنێ کۆنووسی پێشنیازەکەیان پەسەند کرد بۆ ئەوەی لە بەغدا دوای گفتوگۆ بخرێتە نێو دیزاینی پڕۆژەکەوە.
بۆچی گرنگە: دوای تەواوبوونی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، دەتوانرێت ساڵانە 22 ملیۆن تۆن لەو ڕێگەیە بگوازرێتەوە. لە کۆ ڕێگەکە، 117 کیلۆمەتری لەنێو خاکی هەرێمی کوردستانە تا دەگاتە ئۆڤۆکۆی خاکی تورکیا.
لێدوانی فەرمی: لیوا سەباح دوسکی، شارەزایی سەربازی بە ئاڤا نیوزی گوت: "من دڵنیام سەرۆکوەزیران بارزانی دەتوانێت 100% دڵنیایی بدات لەوەی کە هەر شتێک لە ڕێگەی گەشەپێدانەوە بە هەرێمی کوردستان تێپەڕێت بە سەلامەت لە خوارووی عێراق دەگاتە تورکیا و ئەوروپا و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام بۆ ئەو ڕێگە پێشنیازکراوانی عێراق کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، ئەو دڵنیاییە نییە و بەغداش ناتوانێت گەرەنتی بکات".
زانیاریی زیاتر: ئەو لیوایە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕێگەیەی کە عێراق دەیەوێت بە دەرەوەی هەرێمی کوردستان تێپەڕێت، بەهۆی تێپەڕینی بە ناو خاکی سوریا و بوونی چەندین گرووپی چەکداریش لەسەر ڕێگەکە، هەم ئێستا و هەم لە ئایندەش مەترسیدارە، چونکە ئەو گرووپانە خۆیان هۆکاری تێکدانی سەقامگیری ڕێگەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: د. ڕێبەر فەتاح، شارەزای ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تێپەڕینی ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستان چەندین سوودی ئابووری هەیە، چونکە تێپەڕینەکە بە شارەکاندا، دەرفەتی کار و جموجۆڵی بازرگانیی زیاتر دابین دەکات و هەموو پێکهاتەکان لێی سوودمەند دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
گرووپی وڵاتانی حەوت پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دووپات دەکەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە