
هێزێکی ئەمنیی عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانیویانە تیرۆریستێک لە هەولێر دەستگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: زانیاریی ورد و دروستیان لەسەر بوونی تیرۆرستێک لە هەولێر بەدەستگەیشتووە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر تیرۆریستەکەیان دەستگیرکردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو تیرۆرستە داواکراو بوو و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیراوەتەبەر، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.
باکگراوند: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆرستێکی ڕاگەیاند، كە کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوی خەلیفەی داعش بووە و چەندین پلەی ئەمیریی هەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






