
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەوڵەکانیان لەگەڵ لایەنەکان بۆ چارەسەرى کۆى کێشەکان بەردەوامە، دواى چارەسەرى کێشەکان ڕێکارەکان لە بەرژەوەندیى خەڵکى کوردستان دابن، هەڵوێستى خۆیان ڕادەگەیەنین
وێنە گەورەکە: یەکشەممە 26-5-2024، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەڵاحەددین کۆبوونەوەی فراوانى خۆی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "هەوڵەکانمان لەگەڵ لایەنەکان بەگشتى بۆ چارەسەرى کۆى کێشەکان بەردەوامە، دواى چارەسەرى کێشەکان ڕێکارەکان لە بەرژەوەندیى خەڵکى کوردستان دابن و هەڵبژاردنەکە ببێتە هەڵبژاردنێکى گەل پەسند، هەڵوێستى خۆمان ڕادەگەیێنین".
دۆخی ناوخۆی کوردستان
لەبارەی دۆخی ناوخۆی کوردستان کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایەگەیاند: "دەرگاى گفتوگۆکردن و زەمینەسازى زیاتر و لێکحاڵیبوون کە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانى هاووڵاتیان و پرۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستان دابێت، لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردووەتەوە، لە ئێستا و داهاتوویشدا هەر ئەوە سیاسەت و بەرنامەى پارتیمان دەبێت".
پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران، پارتی پێیوایە لە ڕابردوودا ئەو پەیوەندییانە "هەوراز و نشێوى بەخۆیەوە بینیوە و ماوەیەک ساردى و لێکتێنەگەیشتن بە پەیوەندییەکانمانەوە دیاربوو"، بەڵام "ڕەوتى هەوڵەکانى ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە ئاکامى هەبوو".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە پەیوەندییەکانیان "ڕێڕەوى ئاسایى خۆى وەرگرتووە" و هاتنى سەرۆککۆمارى تورکیایش بۆ کوردستان "تەکانێکى ئەرێنى و باشى دایە پەیوەندییەکانمان".
پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا "لە ئاستێکى باشدایە" و بە پێویستی دەزانێت لەپێناو بەرژەوەندیی هەرێمى کوردستان پەرە بەو پەیوەندییە جیهانییە لەگەڵ وڵاتان بدەن و جموجۆڵى دیپلۆماسى بەهێزتر بکەن.
"وڵاتانى عەرەبى تێگەیشتنى باشیان لەسەر هەرێمى کوردستان هەیە"
پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەشێوەیەکى گشتى زۆربەى وڵاتانى عەرەبى تێگەیشتنى باشیان لەسەر هەرێمى کوردستان و ڕۆڵى دامودەزگاکانى هەرێمی کوردستان لە بەشدارى و دابینکردنى سەقامگیرى و ئەمنیەتى ناوچەکە و دروستکردنى پەیوەندى باش و هاوسەنگ لەگەڵ تەواوى لایەنەکان هەیە و دەڵێت:"هەمیشە هەرێمى کوردستان فاکتەرى ڕەواندنەوەى گرژییەکانە و بەشێکى گرنگیش بووە لە دژایەتى تیرۆر و توندوتیژى".
"لەگەڵ عێراق داواکاربووین و داواکارین پەنا بەرینە بەر دەستوور"
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە دەستوورى هەمیشەیى عێراق ڕێوشوێنى پەیوەندییەکانى ڕێک خستووە و دەسەڵاتەکانیش دیاری کراون. بۆ چارەسەری کێشەکانیش "داواکاربووین و داواکارین پەنا بەرینە بەر دەستوور".
هاوکات پارتی، پشتوانى لە هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ جێبەجێکردنى ماددەکانى دەستوور و ڕێککەوتنەکان و چارەسەرکردنى کێشەى بودجەى هەرێم و مووچەى فەرمانبەرانى کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت






