
ساتی بەڕێکەوتنی حاجیانی کورد بۆ مەککە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەهاتنەوەی ناویان لە تیروپشکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ژمارەیەک هاونیشتیمانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئەو فەریزەیە پەنایان بردووەتە بەر ڕێگای قاچاغ .
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە پۆلیسی سعوودیە پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستپێکردووە کە بەبێ وەرگرتنی ڤیزای حەج هەوڵدەدەن فەریزەی حەج بەجێبگەیێنن، بەشێکیان هاونیشتیمانی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانە فەرمییەکان: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ماڵباتی بەشێک لەو کەسانەی بە ڤیزای ساڵی سەردانی سعوودیەیان کردووە پەیوەندی بە ئێمە دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەکیان پێبڵێین تاوکو فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، بەڵام هیچ چارەسەرێک نییە و ناتوانن بە ڤیزای ساڵی حەج بکەن.
حاجی سەروەر شێرزاد، خاوەنی کۆمپانیای "زووار مەککە" بە ئاڤا نیوزی گوت: لە دوێنێ وە زیاتر لە 700 کەس بەهۆی نەبوونی ڤیزای حەجەوە دەستگیرکراون بەشێکی زۆریان کوردن، دوای ئەوەی لە مەککەوە بۆ مەدینە دەگوازرێنەوە، دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ مەککە و بە قاچاغ حەج دەکەن.
باکگراوند: بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن، لە 27ی ئەم مانگە یەکەمین کاروان بە فڕۆکە بەڕێکەوتن و تا 05 - 06 - 2024 تەواوی حاجیانی هەرێم دەگەنە سعوودیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت