
وێنەی کۆبوونەوەی هەردوو دادگەکە
ئاڤا نیوز
دادگەی پێداچوونەوە و دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ڕێک کەوتن لەسەر پابەندبوون بەوهی له دەستوور و یاسا کارپێکراوەکاندا هاتووە و دەسەڵاتی یاسایی هەردوو دادگەکەی دیاری کردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 03-06-2024، دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لهگهڵ ئەندامانی دادگەی تهمیز و دادگەی فیدراڵی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانی سەرۆکی دادگەی تهمیز و سەرۆک و ئهندامانی دادگەی فیدراڵی و بەرپرسی چاودێریی دادوەری ئامادە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوهری ڕایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە دەسەڵاتی یاسایی هەردوو دادگەكه کرا و ڕێککەوتن كرا لەسەر پابەندبوون بەوهی له دەستوور و یاسا کارپێکراوەکاندا هاتووە و دەسەڵاتی یاسایی هەردوو دادگەکەی دیاری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستەی گشتیی دادگەی پێداچوونەوە "تەمیز" ڕەخنەی لە بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی گرت پەیوەست بە دۆسیەیەک و ڕایگەیاندبوو "دادگەی فیدراڵیی بۆی نییە خۆی بخاتە شوێنی پەرلەمان و دەقێکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەڵیوەشاندووەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






