"بەشێک لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر خواردنگە ئەمریکییەکان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن"
- عێراق
- 4 حوزەیران

خواردنگەی KFC لە بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لەو کەسانەی کە هێرشدەکەنە سەر خواردنگە بیانییەکان، سەر بە دەزگایەکی ئەمنیی عێراقن.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە لە شارە جیاوازەکانی عێراق بەتایبەتی لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر چەند خواردنگەی بیانی، حکومەتی عێراقیش چەند کەسێکی دەستگیر کردووە و دەڵێت "بەشێک لەو کەسانەی دەستگیر کراون، سەر بە دەزگایەکی ئەمنیی عێراقن".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزاتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند:"دوای هێرشەکان دەستبەجێ لیژنەیەک پێک هێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و ژمارەیەک کەس دەستگیر کران و لە لێکۆڵینەوەدا ددانیان بەوەدا ناوە کە دەزگایەکی ئەمنیی ڕایسپاردوون بۆ ئەو کارە".
زانیاریی زیاتر: "ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، بەشێکیان سەر بەدەزگایەکی ئەمنین و بۆ زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەم کارەیان کردووە". وەزارەتی ناوخۆی عێراق وای گوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە گرووپەکانی تیلیگرام کە سەر بە گرووپە چەکدارەکانی عێراقن، هانی هێرشکردنە سەر ئەو خواردنگانە دەدەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە چالاکوانان و میدیاکانی عێراق پەنجەی تۆمەت بۆ "گرووپی "ڕەبعەڵا" کە سەر بە حیزبوڵای عێراقن ڕادەکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک بەندکراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات