
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دادگەی کەرخ سزای لە سێدارەدانی بۆ چەکدارێکی "داعش" دەرکرد کە وێنەگری کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بووە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لەو کۆمەڵکوژییانەی "داعش" بۆسەر هاونیشتمانییانی شەنگال ئەنجامیدەدا، بە ڤیدیۆ و وێنە تۆماردەکران، لە ماڵپەڕ و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای ئەو ڕێکخراوە بڵاو دەکرانەوە.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دادگەی تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە، سزای لە سێدارەدانیان بۆ چەکدارێكی داعش دەرکردووە، جگە لەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە، ڤیدیۆی کاتی کۆمەڵکوژی هاونیشتمانییانی ئێزدی تۆمارکردووە و لە سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕی "داعش" بڵاویکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: دادگە بەپێی ماددەی (یەک، سێ و چوار)ـی یاسای ژمارە 13ـی ساڵی 2005ـی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر، پشتبەستوو بە مادەی حەوتی یاسای ژمارەی هەشتی ساڵی 2021ـی (یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی) سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو چەکدارە دەرکردووە.
باکگراوند: ڕۆژی 3-8-2014 چەکدارانی ڕێکخراوی داعش پەلاماری قەزای شەنگال و گوندەکانی دەورووبەریان دا، بەهەزاران هاونیشتمانی ئەو قەزایە ئاوارە بوون و بە هەزارانی دیکەش کەوتنە دەست داعش و کۆمەڵکوژکران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددە خۆراکییەکان لە بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و کوالێتییەکەشی بەرز دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە سوودانی بەرەو شەرەم شێخ بەڕێکەوت