ئەو کەسانەی لە بەغدا هێرشیان کردە سەر کۆمپانیای کانون ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانیان لابووە
- عێراق
- 2024-06-04

بەشێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک لەو هێرشبەرانەیان دەستگیر کردووە کە هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیای کانون بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان کردەکەیان کردووە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر کۆمپانیا و خواردنگە ئەمریکییەکان، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر پێدانی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە چەند تۆمەتبارێک لە ناوچەی (عویریج)ـی باشووری بەغدا هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیای کانون بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەشێکیانی دەستگیرکردووە کە کارەکەیان کردووە؛ لە کاتی دەستگیرکردنیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانیان لابووە و دەستی بەسەردا گیراوە.
باکگراوند: نزیکەی دوو هەفتەیە لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر ئەو خواردنگە و شوێنانەی براندی ئەمریکین، هەر ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بەشێک لەو کەسانەی ڕاگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر خواردنگەی KFC و پەیمانگەی کامبریج و چەند شوێنێکی دیکە لە بەغدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە





