بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: سیاسەتمەداران بڕوانامەی باڵا لە وڵاتەکەمان بێبەها دەکەن
- عێراق
- 2024-06-08

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاشکرای دەکات، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا سەدان سیاسەتمەدار و دادوەر و ڕاگەیاندنکار بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەستهێناوە، زۆرینەشیان لە دوورەوە تێزی دکتۆراکەیان پێشکەش کردووە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 500 سیاسەتمەدار و بەرپرسی حکومی و تەنانەت دادوەر و ڕاوێژکار و بەشێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی میدیای ناوخۆیی بڕوانامەی دکتۆرایان لە بەیروت و تاران بەدەستهێناوە، زۆرینەیان لە دوورەوە تێزی دکتۆراکەیان پێشکەش کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید ڕایگەیاند "سیاسەتمەدارانی عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا گرنگییان بە بڕوانامەی باڵا و نازناوی ئەکادیمی داوە، بەو پێیەی بەشێکن لە شکۆمەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی، جگە لە شایستەی بەدەستهێنانی پۆستی گرنگ لە وڵاتەکەدا".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەرپرسەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا "بەبێ هەوڵدان نازناوی ئەکادیمی لە زانکۆکانی ئێران و لوبنان دەستدەکەوێت، بە بڕە پارەیەک کە لە 10 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: محەممەد علویە، سەرۆکی سەنتەری عەشتاری عێراقی بۆ توێژینەوەی دیموکراسی، پێیوایە: "دیاردەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا بە ستانداردی نزم لەلایەن هەندێک لەو کەسایەتییە سیاسییانە لە بەرامبەر بڕێک پارە، بووەتە هۆی لەدەستدانی بەهای بڕوانامەی خوێندنی باڵا".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





