گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نزیکەی حەوت مانگە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی پێکهاتەی سوننەیە بە چۆڵی ماوەتەوە، و بەم هۆیەشەوە هێزە سوننەکان دابەش بوونە چەند بەرەیەک و کاریگەریی کردووەتەوە سەر هاوپەیمانێتییەکان.
وێنە گەورەکە: لەوەتەی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێكی حیزبەکەی بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دورخراوەتەوە، تا ئێستا پەرلەمانی عێراق پێنج جار هەوڵیداوە شوێنگرەوەکەی دەستنیشان بکات، بەڵام بەهۆی پەرتەوازەیی و ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان سەرکەوتوو نەبوو لە یەکلاکردنەوەی پۆستەکە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی 18 مانگی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە و مەحموود مەشهەدانی بە پاڵپشتیی حەلبووسی 137 دەنگی بەدەست هێنا، سالم عیساوی بە پشتیوانیی هەر سێ لایەنەکەی دیکەی سوننە 158 دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە گەڕی نوێی دەنگدان بەهۆی شەڕی نێوان پەرلەمانتارانی سوننە دانیشتنەکە هەڵگیرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 11 پهرلهمانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا لە پارتی تەقەدووم، كه محممهد حهلبوسی سهرۆك پهرلهمانی دوورخراوە سەرۆکایەتیی دەکات، جیابوونهوهی خۆیان ڕاگەیاند و بڕیاری دامەزراندنی بەرەیەکی سیاسی سهربهخۆیان دا بە ناوی "موبادەرە".
درێژەی ڕاپۆرتەکە....
چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی پەرتەوازەکردنی تەقەدووم دەدات
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" بڵاویكردووەتەوە: لایەنێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەم دواییانەدا لەگەڵ هاودژەکانی حەلبووسی ڕێکەوتنی کردووە لەسەر پاڵپشتی کردنی زیاد جەنابی بەمەرجێک لە هاوپەیمانیی تەقەدووم بکشێتەوە، ئەمەش وایکرد جەنابی و بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانیی تەقەدووم جیاببنەوە و هاوپەیمانەتییەکی نوێ ڕابگەیێنن.
لایەنە سوننەکانی دژی حەلبووسی سوودمەندن
لایەنە سوننییەکانی بەرەی دژە حەلبووسی، پێشوازییان لەو هەنگاوە کرد و بە گرنگ ناویان برد.
حیزبی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەرڕایگەیاند: "پێشوازی لە پرۆژەی موبادەرە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بنبەستە سیاسییە چەند مانگێکە لە ئارادیە".
هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار موسەننا سامەرائی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دامەزراندنی هاوپەیمانیی موبادەرە پێشهاتێکی گرنگە بۆ گۆڕەپانی سیاسی لە عێراقدا". ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی هاوپەیمانەتییە نوێیەکە دووپاتکردەوە.
هەڵوێستی هێزە شیعەکان
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دامەزراندنی هاوپەیمانیی موبادەرە بە فاکتەرێک دادەنێت بۆ خێراترکردنی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
عائید هیلالی، ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند:"ئەم جیابوونەوەیە پرۆسەی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان خێراتر دەکات و دەرنجامەکان بەم زووانە دیار دەبێت".
و عەلی زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح گوتی:"ئەو هەژموون و دیکتاتۆریەتەی حەلبووسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەکاری دەهێنا تووشی شکستی كرد".
ئەو جموجۆڵانە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان خێراتر دەکات
موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "جیابوونەوەی بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانیی تەقەدووم پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە بەرژەوەندیی سالم عیساوی ئاسان و خێراتر دەکات، کە سەر بە بەرەی کێبڕکێکاری حەلبووسی و هاوپەیمانییەتەکەیەتی".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






