
دیمەنێک لە بۆردوومانی سوپای عێراق بۆ سەر چەکدارانی داعش لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە ساڵی 2017 دا، سەرچاوە: AP
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لە 10ی حوزیرەیرانی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەیەکی کەمدا دوای کشانەوە و شکستی سوپای عێراق، شارەکە بەتەواوی کەوتە دەست ئەو ڕێکخراوە.
وێنە گەوەرەکە: سەرەڕای هۆشدارییەکانی سەرۆک بارزانی بە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق پێش حەوت مانگ لە هێرشی داعش بۆ سەر مووسڵ، بەڵام گرنگی پێنەدا و دواجار مووسڵ کەوتە دەست داعش.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شارەکە و شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لە نێوان ساڵی 2014 بۆ 2017 و کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 250 ههزار كهس، ئەمە جیا لە ڕفاندن و بێسەروشوێنبوونی دەیان هەزار کەس و وێرانبوونی تهواوی ژێرخانی شارەکە کە تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا، ڕاوێژکاری باڵای مام جەلال، سەرۆککۆماری عێراق لە ساڵانی 2006-2014، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لەبارەی کەوتنی مووسڵ پلانێکی مالیکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بیرۆکەی لکاندنی پارێزگای نەینەوای بە هەرێمی کوردستان هەبوو، پێیوابوو ئەو شارە مۆڵگەی عەرەبە قەومی و بەعسییەکان و تیرۆریستانە، ئەگەر لەژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئەوان باشترە، ئەو بیرۆکەیەی لەگەڵ مام جەلال دا باس کردووە، بەڵام پێشوازی لێنەکراوە".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






