
زیندانێکی عێراق- وێنە: میدیای عێراق
ئاڤا نیوز
بەشێکی زۆری زیندانییان لە عێراق بێ دادگەیی کردن لە زیندان ماونەتەوە، چاوەڕێی دەرچوونی یاسای لێبوردنی گشتیی دەکەن بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن بکرێن.
وێنە گەورەکە: هەموو حکومەتێکی نوێ لە عێراق، یاسای لێبوردنی گشتی دەردەکات، بەڵام لە کابینەکەی سوودانی تائێستا ئەو یاسایە تێنەپەڕێنراوە، یاساکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەکانی هۆشبەر، تیرۆر و کوشتنی بە مەبەست زیندانیکراون.
لێدوانی فەرمی: "یاسای لێبوردنی گشتی یەکێک بووە لە کارنامەکانی کابینەی سوودانی، بەڵام تائێستا یاساکە پەسەند نەکراوە." دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: دارا سێکانیانی ئەوەشی گوت، " بەشێکی زۆر لە زیندانیانی عێراق بێ ئەوەی دادگایی بکرێن یان تاوانێکیان بەسەر ساغ کرابێتەوە لە زیندان ماونەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق 30 گرتووخانەی هەیە کە 60 هەزار زیندانییان تێدایە، ئەمەش بە ڕێژەی 300% زیاترە لە توانای حکومەت بۆ لەخۆگرتنی ئەو زیندانیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگە پووچەڵەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 700 هەزاری تێپەڕاند






