
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ چەند جووتیارێکی ئاکرێ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاکرێ دانا، بۆ پاڵپشتی جووتیارانیش داواکارییەکیان جێبەجێ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 11-06-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی بەر لە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی عەلوەی ئاکرێ، سەردانی کێڵگەی چاندنی پەتاتە دەکات، چاوی بە چەند جووتیارێک دەکەوێت و داوای لێدەکەن ڕێگری لە هاوردەکردنی پەتاتە لە دەروازە سنوورییەکان بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی گوتی:"وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و دارایی بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرهەمی هاوردە بکرێت بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمی نێوخۆیی جووتیاران، ئەگەر دەرکەوت پڕۆسەی هاوردەکردنەکە بە ناساییە، ئەوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بکەرانی دەگیرێتەبەر".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەرهەمی پەتاتە لە پێویستی نێوخۆیی زیاترە و بەشی هەموو عێراق دەکات هەروەها شێوازەکەی بە زانستی کراوە کە ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر کوالێتی بەرهەمەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی کردەیی بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکە بۆ دەرەوەی وڵات ناوە. سەرۆکوەزیران بارزانی وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






