
نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕایگەیاند، لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن پێش کۆتاییهاتنی ساڵی 2024 و ئاماژەی بەوەش کرد لەگەڵ فرە بازنەیین، بەڵام نەک بەو شێوەیەی ئێستا هەیە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کارنامەی سەرۆکوەزیران، محەممەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێکە لە خاڵەکانە و جەختیش لەوە کراوەتەوە دوای شەش مانگ لە پێکهێنانی حکومەت دەبێت ئەنجامی بدات.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: پێویستمان بە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، پێویستیش بەوە ناکات پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەین، بەڵکو پەرلەمان دەتوانێت لە کارەکانی بەردەوام بێت تاوەکو شەوی پێش هەڵبژاردن. کاتێک کە هەڵبژاردن کرا، ئەوا ڕاستەوخۆ پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، هەر بۆیەش من پاڵپشتیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەم.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی نووری مالیکی، تاوەکو ئێستا کۆدەنگییەک نییە لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام ڕەتیش نەکراوەتەوە و هەندێک لایەن هەن ڕازین بەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، تەنیا ئەوەیە بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەوان وەکو دەوڵەتی یاسا داوا دەکەن هەڵبژاردنی پێشوەختە پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ بکرێت. بەو پێیەی بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کارنامەی حکومەتدا هاتووە و ئەوانیش پێوەی پابەندن.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی فرە بازنەیی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: ئێمە لەگەڵ فرە بازنەیین، بەڵام نەک بەو شێوەیەی بڕیاری لەسەر دراوە. هاوکات دەمانەوێت بە یاسا ڕێگری بکرێت لە هەر کەسێک کە پۆستێکی حکومی هەبێت، پێویستە ئەو کەسەی خۆی بەربژێر دەکات پێشوەختە دەست لەکار بکێشێتەوە، بۆ ئەوەی نەتوانێت پۆستەکەی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکار بهێنێت".
بۆچی گرنگە؟ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە کە سەرجەم حیزبە شیعەکان لە خۆ دەگرێت کە پێکهێنەری حکومەتی سوودانیە جگە لە ڕەوتی نیشتمانی شیعە بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





