
تیمەکانی بەرگریی شارستانی شارستانی لە کاتی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، دوای نزیکەی 20 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام توانیمان ئاگرەکەی پاڵاوگەی نەوت و گاز لەسەر ڕێگەی گوێڕ کۆنترۆڵ بکەین.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 8:30 شەوی 12-6-2024 ئاگرێک لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لەسەر ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، بەڵام کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 13-6-2024 توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای نزیکەی 20 کاتژمێر کارکردنی بەردەم، کە 32 تیمی بەرگریی شارستانی کە لە 150 کارمەند و ئەفسەر و بەڕێوەبەری گشتیی پێکهاتبوون، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
زیانی مرۆیی: 14 کارمەندی بەرگریی شارستانی بریندار بوون، 10 کەسیان تەنگەنەفەس بوون، چوار کەسیان سووتاون و دوانیان برینەکانیان سەختە.
زیانی ماددی: چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆری ئاگر کوژێنەوە سووتاون، کۆی گشتیی نرخەکانیان بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 100 هەزار لیتر فوم بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەکارهێنراوە، کە نرخی هەر لیترێک سێ دۆلارە، کۆی گشتی بە زیاتر لە 300 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






