
عێراق لە پلەی یەکەمی جیهان دێت لە ژمارەی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری، سەرچاوە: annabaa
ئاڤا نیوز
دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە عێراق تا دێت خراپتر دەبێت و بەرپرسێک لە ڕوانگەی عێراقی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەری دەڵێت "عێراق لەڕووی کاری ڕۆژنامەنووسی بە مەترسیدارین وڵات دادەنرێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-6-2024 یادی 155 ساڵەی ڕۆژنامەگەری عێراقە بە بۆنەی دهرچوونی ڕۆژنامەی زەورا لە ساڵی 1869 وەک یەکەم ڕۆژنامەی عێراقی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خراپتربوونی دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و کاری ڕۆژنامەوانی لە عێراق لەکاتێکدایە، کاری ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان گەشەیەکی زۆر باشی کردووە.
لێدوانی فەمی: فیراس حەمەدانی، بەرپرس لە ڕوانگەی عێراقی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "عێراق لەڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە لە پلەکانی کۆتایی دێت، لەڕووی پێشلکارییشەوە لە ڕیزی پێشەوە دێت، تەنانەت عێراق بە مەترسیدارین وڵات دادەنرێت لەڕووی کاری ڕۆژنامەنووسییەوە".
پێشلێکارییەکان لە عێراق بە سەدانن
فازڵ غەراوی، بەرپرسی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا سەدان پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراون، پێشێلکارییەکانش جۆراوجۆر بوون، وەک: دەرکردنی زۆرەملێ، دادگاییکردن، تۆقاندن، ڕێگریکردن لە وێنەگرتن، شکاندنی ئامێرەکان و چەندانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: عێراق لە ساڵی 2024دا لە کۆی 180 وڵات لەڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە لە پلەی 169ی جیهانی و 12ی وڵاتانی عەرەبی دێت. بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو پلە دابەزیووە کە لە ڕیزبەندیی 167ـی جیهاندا بوو.
زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون
هەر بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ: "عێراق لە پلەی یەکەمی جیهانی دێت لە ژمارەی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری، کە گەیشتووتە 470 شەهید".
دۆخی هەرێمی کوردستان لەڕووی کاری ڕۆژنامەنووسییەوە
بەگوتەی نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان دەکات و ئازادی ڕۆژنامەوانیش لە باشبووندایە.
پێشتر سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان دەکات، ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا سێ جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان باشتر بووە.
ئازاد حەمەد ئەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەوکات بە ئاڤا نیوزی گوتبوو: "پشتیوانیی حکومەت لە کاری ڕۆژنامەگەری لە چوارچێوەی یاساکان بەردەوامە، لە هەموو ئەو کارانەی کردوومانە پشتیوانمان بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





