عەممار حەکیم لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
- عێراق
- 2024-06-17

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەپێی میکانیزمە دەستوورییەکان و شەراکەتی نیشتمانی یەکلا بکەنەوە.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت، سەرەڕای ئەوەی چەندجارێک هەوڵ دراوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێو ماڵی سوننە و دابەشبوونی لایەنەکان، نەتوانراوە ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە 17-06-2024 لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە نوێژی جەژن لە بەغدا، عەممار حەکیم ڕایگەیاند: ناکرێت ئەو پۆستە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ناکۆکی و ململانێ بکەوێتە نێوان ڕۆڵەکانی پێکهاتەیەک، بە پێچەوانەوە هێزی ئێمە لە یەکبوونی خۆماندایە و یەکگرتوویی بەبێ سازشکردن و بەخشین نایەتە دی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






