عێراق: لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ سەپاندنی سزاکانی هاتووچۆ هەماهەنگی دەکەین
- عێراق
- 2024-06-17

شەقامی 120 مەتریی هەولێر - KRG
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق بەکارخستنی کامێراکانی تیژڕۆیی لە چەند ڕێگەیەکی خێرا ڕادەگەیێنێت و ئاماژە بە میکانزمی سەپاندنی پێبژاردنی سەرپێچییەکانیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
بۆچی گرنگە: یەکخستنی سەپاندنی سزاکانی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئەو سەرپێچیانە دەبێت لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراقن بە پێچەوانەشەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەلی حەسوون، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ ڕژدە لەسەر چالاککردنی سیستمی ڕادار لە ڕێگە خێراکان و بۆ ئەو مەبەستەش سیستمەکە لە ڕێگەی خێرای کەربەلا، ئەنبار و دیالەو بابل خراوەتە کار.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: سەبارەت بە سەپاندنی سزای پێبژاردن لەنێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان، حەسوون ڕوونی کردەوە "هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان هەیە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەلیکترۆنی پەیوەست بە چاودێریکردنی سەرپێچیەکانی هاتووچۆ لە بەغدا و هەرێمی کوردستان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 10 ساڵە کامێرای تیژڕۆیی لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان دانراون، دوو ساڵیشە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە بەشێکی شارەکان جێگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






