
لۆگۆی بزووتنەوەکە
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بزووتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیای عێراقی و ئەمیندارەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە، دەشڵێت "هێز و باڵەکانی ئێران لاواز دەکەین".
وێنە گەورەکە: ئەو بزووتنەوەیە چەندین جار هێرشی کردووەتەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا، تۆمەتبار دەکرێت بە تیرۆرکردنی چەندین چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بزووتنەوەی ئەنساروڵا ئەوفیای عێراقی و حەیدەر غەرراوی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەکە خستە لیستی تیرۆرەوە و بە بەشێک لە چەکدارانی سەر بە ئێران و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دایدەنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیای عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارانە ئیرادەمان بەهێزتر دەکات لەسەر ئەوەی بەردەوام بین لە مقاوەمە و خەباتکردن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا لە ساڵی 2013 بە ناوی "قەوارەی سیدق و عەتا" لە پارێزگای میسان دامەزرا و بەشداری هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکەی کرد و لە ساڵی 2014 باڵی چەکداریی بە ناوی ئەنساروڵڵای ئەوفیا دروستکرد و لیوای 19ی حەشدی شەعبی پێکهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






