
وێنەی بەلەمەکە- AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی گواستەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، 40 کۆچبەری کورد بێسەر و شوێن بوون، 20 کەسیان خەڵكی هەرێمی کوردستانن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرواری 09-06-2024 بەلەمێک بە کۆمەڵێک کۆچبەر لە بۆدروومی تورکیا بەرەو ئیتاڵیا دەکەوێتەڕێ، کۆچبەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵات کوردستان و ئەفغانی لەسەربوون، لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو دەکەوێت و زیاتر لە 60 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەوانەی بێسەر و شوێن بوون 40 یان کوردن 18 یان خەڵکی سلێمانی و ڕانیەن، ئەوانی دیکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن".
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا 12 تەرم دۆزراونەتەوە، ئەوانەی دیکە بێسەر و شوێنن و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکە بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بە دەیان هەزار کۆچبەر ڕێگەی ئاوی بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەوهۆیەشەوە سەدان کۆچبەر بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکانیان گیان لەدەست دەدەن یاخود بێسەروشوێن دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






