
ژمارەیەک کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە نۆکەنندی ئینگلیز، وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 880 کۆچبەری نایاسایی بە بەلەمی بچووکەوە لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە زۆرترین ژمارەیە لە یەک ڕۆژدا تا ئێستا تۆمارکرابێت.
بۆچی گرنگە: ئەمە لەکاتێکدایە ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بەڵێنی داوە "بەلەمەکان بووەستێنێت" بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، بەتایبەت بۆ ناردنی پەناخوازان بۆ ڕوواندا.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوەخۆی بەریتانیا، لەگەڵ پەڕینەوەی 882 کەس، کۆی گشتی ژمارەی کۆچبەران بۆ ساڵی 2024 دەگاتە 12 هەزار و 313 کۆچبەر.
ئەمەش بزانە: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی سنووریان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 18٪ زیاترە لە کۆی کۆچبەرانی ساڵی ڕابردوو کە ژمارەیان 10 هەزار و 472 کەس بوو.
بابەتی ستراتیژی: یاسایەکی مشتومڕاوی کە ڕێگە بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕوواندا دەدات، دوای چەند مانگێک لە مشتومڕ لە پەرلەمان لە مانگی نیسانی ڕابردوودا پەسەند کرا، بەڵام داهاتووی ئەم پڕۆژەیە نادیارە، لەو کاتەوەی ڕیشی سووناک ڕایگەیاندووە هەڵبژاردنی یاسادانان لە 4ی تەممووز دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
10 کانوونی یەکەم

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
10 کانوونی یەکەم

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە دیار دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە نەوتی ڤەنزوێلا و ئێرانی دەگواستەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا پلانێکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا دەداتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 10 کانوونی یەکەم
لەبارەی پێکدادانەکانی کەمبۆدیا و تایلەند ترەمپ هاتە دەنگ






