
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی نزیک دەبێتەوە و پرسی کۆچبەرانیش دەبێتە بەشێک لە پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردن و ڕاکێشانی دەنگی لایەنگرانی ئەو وڵاتە.
بۆچی گرنگە: بە هەزاران کۆچبەر لە دەرگای مەکسیک ماونەتەوە، لە نێوان ململانێکانی ترەمپ و بایدن، چاوڕوانی یەکلاییکردنەوەی جارەنووسیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، پرسی پەنابەرانی مەکسیک یەکێکە لەو پرسانە شەڕی بەدەستهێنانی دەنگی پێ دەکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەفتەی ڕابردوو بە بریاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەرگای سنوورەکەی بە ڕووی پەنابەرە نایاساییەکانی مەکسیک بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
لێدوانە دژبە یەکەکانی بایدن و ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەمیانی گردبوونەوەی لایەنگرانی لە نیڤادا ڕایگەیاند، سیاسەتەكانی بایدن لە بەرامبەر كۆچبەران زۆر هەڵەیە و بووەتە كێشەیەكی زۆر گەورە بۆ وڵاتەكەمان، ئەوەی بایدن كردوویەتی هەڵەیەكی كوشندەیە، هەروەها گوتیشی:" ئەگەر ئەمریکا بەر هەر هێرشێک یان ململانێیەک بکەوێت، ئەوا متمانە بە ناتۆ ناکەم، بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ئەمەریکا".
پرسی کۆچبەران گرژی دەخات نێوان کۆشکی سپی و تێکساس
گرژییەکی زۆر لە نێوان حکومەتی تێکساس و کۆشکی سپی هەیە لەبارەی پرسی کۆچبەران، بابەتەکەش لە ئەمریکا خەریکە دەگۆڕێت بۆ شەڕی نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی 25 داوەری کۆمارییەکان پشتگیرییان لە ئیدارەی تێکساس کرد لەبارەی کۆچبەران، گرێگ ئابۆت، پارێزگاری تێکساس ڕایگەیاند، 10 ویلایەت پاسەوانی نیشتمانیان ناردووە بۆ پشتیوانی و ئامادەن ڕووبەڕووی هێزەکانی فیدراڵی ببنەوە.
چی ڕوویدا؟
ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی دادی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ویلایەتی تێکساس یاسەیەکی نوێ دژی کۆچبەران دەربکات ئەوا سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. هەروەها وەزارەتی داد، پارێزگاری تێکساسی ئاگادارکردەوە کە نابێت دەزگا ئەمنییەکان "ئەو کۆچبەرانە دەستگیر و زیندانی بکەن و دیپۆرتیان بکەنەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە ناو ویلایەتەکەوە".
زانیاری زیاتر: هەر لە چوارچێوەی ئەو سکاڵایەدا، دادگە فەرمانی بە پارێزگاری تێکساس کرد، ئەو بەربەستە سنوورییەی لە ڕیۆ گراندە بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران دروستکراوە، لاببرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن:
ئامارەکانی کۆتایی ساڵی وەزارەتی ناوخۆی مەکسیک دەریدەخەن، لە ساڵی 2023ـدا ئاماری کۆچبەران بۆ 9 ئەوەندە زیادی کردووە.
ژمارەی ئەو کۆچبەرە ئەفریقییانەی چوونەتە ناو مەکسیک، لە ساڵی 2022 لە 6672 کۆچبەرە بووە، لە ساڵی 2023 بۆ 59 هەزار و 834 کۆچبەر بەرزبووەتەوە.
هەروەها، لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە کە ژمارەی کۆچبەرانی ڤەنزوێلا لە ساڵی ڕابردوودا بۆ دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی 2022 دا لە 96 هەزار و 197 کۆچبەرە بووە، لە ساڵی 2023 بۆ 222 هەزار و 994 کۆچبەر بەرزبووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
46 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی پزیشکانیی سوودان: لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا 24 کەس کوژران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت






