
کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز، هونەرمەند و میدیاکاری دیاری باشووری کوردستان
ئاڤا نیوز
مەرگ ڕێگەی نەدا بەرزانی قالەی خەڵوز دوایین دیاری بەبۆنەی جەژنەوە پێشکەشی دایکی بکات، بەڵام کەسوکاری دوای مردنی گەورەترین ئاواتیان هێنایەدی.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە نەخۆشی شەکرەی هەبوو، بەڵام ڕۆژانی جەژن تەندروستی ئاسایی بووە و لە ماڵ پێشوازی لە میوانان کردووە، کەچی دوانیوەڕۆی سێیەم ڕۆژی جەژن لەپڕ تەندروستی تێکدەچێت و خێرا دەگەیێنرێتە نەخۆشخانە، لەوێ دەزانرێت جەڵتەی دڵ لێی داوە و دوای چەند کاتژمێرێک لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.
دیارییەکەی دایکی: ڕێبوار محەممەد، پورزا و هاوڕێی نزیکی کۆچکردوو بە ئاڤا نیوزی گوت: جەژن قسە و جەژنەپیرۆزەمان لە یەکتر کرد، بڕیاربوو سەردانی دایکی بکات، گوتی موبایلێکم بۆ کڕیوە و بۆی دەبەم، بەڵام مەرگ بواری نەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و بووەتە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک، بەڵام ساڵی 2017 یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی داریان لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، ئەمەش لە حەوت ساڵی ڕابردوودا گەورەترین کاریگەری لەسەر ژیانی داناوە.
وەسیەت و ئاواتی: بەهۆی کتوپڕی مردنەکەی فریانەکەوتووە هیچ وەسیەتێک بکات، بەڵام وەک کەسوکاری دەڵێن گەورەترین ئاواتی ئەوە بووە خێرا بگەڕێتەوە لای کوڕەکەی، تەنانەت لە گۆڕستانی ئابڵاخ کە کوڕەکەی لێ نێژراوە، چەند ساڵێک پێش ئێستا پارچەیەک زەوی بۆ گۆڕی خۆی تەرخان کردووە، ڕێبوار محەممەد دەڵێت بەمە دەزانین گەورەترین ئاواتی ناشتنی بووە لە تەنیشت کوڕەکەیدا.
دوایین کاری: یەکێک لە کارەکتەرە دیارەکانی بەرنامەی بەرنامە بوو، ڕۆژی عەرەفە لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارانی بۆ وێنەگرتن و تۆمارکردنی ئەڵقەیەکی نوێ کۆبوونەتەوە، ئەمە دوایین بەرهەمی بڵاونەکراوەیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




