
لیستی ئەو ناوانەی کە گوایە عێراق لە ڕۆژانی جەژندا لە سێدارەی داون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق ڕوونکردنەوەیەک بڵاوکردەکاتەوە و ڕەتی دەکاتەوە لە ڕۆژانی جەژن هیچ کەسێکی لە سێدارە دابێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک ناو بڵاوکراونەتەوە و گوایە ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دادەوە لەسێدارەدراون.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەگوێرەی یاسای ژمارە چواری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لە عێراق سزای لەسێدارەدان بەسەر سەدان کەس جێبەجێ کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەو لیستە ڕەتدەکەینەوە کە بڵاوکراوەتەوە، گوایە لە ڕۆژی 19-6-2024 کە دەکاتە ڕۆژانی جەژن ژمارەیەک زیندانی لەسێدارە درابن.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی داد ڕایگەیاندووە، داوای یاسایی لەسەر هەموو ئەو پێگانە تۆماردەکەن کە ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو وەزارەتی داد بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند، لە کۆی 20 هەزار زیندانی کە بەتۆمەتی تیرۆر دادگایی کراون، سزای لەسێدارەدان بۆ هەشت هەزار کەس دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






