
دیمەنی چەند حەجخوازێکی ژن لە کاتی سەرکەوتنیان بۆ ناو پاس، وێنە محەمەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 22ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی لە مەدینەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 685 کەس چوونەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، زیاتر لە 15 هەزار کەسی دیکەش بە ڤیزای ساڵی چوونەتە ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پرۆسەی حەج بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی 22-6-2024 یەکەم کاروانی حاجییان بە ڕێگەی وشکانی لە مەدینەوە بەڕێدەکەوێت و دوای دوو ڕۆژ دەگەنە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 24-6-2024 یەکەم کاروانی حاجییان بە ڕێگەی ئاسمانی لە مەدینەوە بەڕێدەکەوێت و کاتژمێر 9:00ی بەیانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەبن، کاتژمێر 12:30 خولەکی دوای نیوەڕۆش دووەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە.
ئەمەش بزانە: پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان بەڕێگەی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تا 29-6-2024 دەبێت، بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانیش تا 30-6-2024 بەردەوام دەبێت، بەڵام دیار نییە لە هەر گەشتێک چەند حاجی دەگەڕێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






